بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شاندێک لە تالیبانەوە بە سەرپەرشتیی ئەمیرخان موتەقی سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەم گروپە گەیشتە تاران .
بڕیارە ئەم شاندە لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران لە بارەی ھاریکاریەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە ئابووریەکان وتووێژ بکات .
عەبدولقەھار بەڵخی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تالیبان رۆژی شەممە لە توویتێک دا نووسی ئەمیر خان موتەقی لە سەردانی تاران لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران سەبارەت بە پرسە ساسی و ئابووریەکان ، ترانزیت و کۆچبەرانی ئەفغان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وتووێژ دەکات .
ئێران ھەمیشە لە تالیبانی ویستووە بۆ بەفەرمی ناسران ، حکومەتی گشتداگر بە ئامادەبوونی ھەموو پێکھاتەکانی ئەفغغانستان پێکبێنێ .
342/